قەڵادزێ... هاوڵاتییەک بەکوژراوی لە ماڵەکەیدا دۆزرایەوە
کوردستان
بینراو 178
پێش 2 هەفتە
پۆلیسی راپەرین راگەیاند، هاوڵاتییەک لە قەڵادزێ لە ماڵەکەی
خۆیدا بە کوژراوی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٢:٠٠ هێزەکانمان
لە پۆلیسی فریاکەوتنی پشدەر بە بونی تەرمێک بەناوی ( د . ئـ . ح ) لەدایک بووی ساڵی
١٩٨٥ پیشەی کاسب، لەگەڕەکی کارەبا لە ماڵەکەی خۆیدا ئاگادار کرانەوە کە بە گوێرەی
زانیاریە سەرەتایەکان ئەمشەو لەماڵی خۆیاندا بە چەکی جۆری (کڵاشینکۆف) خۆی کوشتووە.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکردووە، بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە و بەتەنیاش ژیاوە، پاش توێکاری
بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
باسی
لەوەشکردووە، دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکار هاتوو، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە
کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.