Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بی ئێم سی وردەکاریی گەڕاندنەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان ئاشكرا دەكات

کوردستان

بینراو 236

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، پێش خۆپیشاندانەکانی عێراق گفتوگۆکراوە لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان.

محەمەد مەحمود جێگری بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا لەسەر ئەو پرسی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناکۆکەکان، گفتوگۆی گەرم کراوە لەسەر ئەو پرسە، نزیکبوونەوە هەبووە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە".

رونیشیکردەوە، "لە گفتوگۆكاندا شوێنەكانی جێگیركردنی پێشمەرگە دیاری كرابوون، بەڵام بەهۆی دەستپێكردنی خۆپیشاندانەكانی بەغدا و شارەكانی دیكە هەموو بەرنامەكان تێكچوون، دۆخی ئێستای عیراق كاریگەریی زۆری هەبوو لەسەر گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە.

باسی لەوەشکرد، "لەکاتی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە كێشەلەسەرەكان، بەپێی ناوچەکە گۆڕانکاریی تیادا دەکرێت، کە ئایا هێزی پێشمەرگە بە هاوبەشی یان بە جیا لەگەڵ هێزە عێراقییەکاندا ئەمنییەتی ئەو ناوچەنا دەپارێزن، لەهەندێک شوێن هێزە عێراقییەکان دەکشێنەوەو هەندێ ناوچەش بە هاوبەشی دەبێت".

جەختیشیکردەوە، "لەکاتی سەردانیکردنی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا باس لە گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە کراوە، بەڵام بە تایبەت بابەتی بودجە لەو دانیشتنەنەدا باسکراوە لەگەڵ بەغدا".

کەریم مەلا شکور، بەرپرسی مەڵبەندی حەمرینی یەكێتی نیشتمانی كوردستان-یش لەسەر نەگەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشەلەسەراکان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاندو وتی، "پەیوندی بە رێکنەکەوتنی بەغداو هەرێمەوە هەیە، هۆکاری نەگەڕانەوە پەیوەندی بە حکومەتی عێراقەوە هەیە کە تا ئێستا هیچ رێکەوتنێک نەکراوە بۆ گەرانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچەنا".

وتیشی، "هۆکاری لەدەستدانی ئەو ناوچەنا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئێمە هێزمان نەبوو، ئێستاش بەهێز ناتوانین بگەڕێینەوە بۆ ئەو ناوچەنا".

ئەمە لە کاتێکدایە لەدوای رووداوەکانی ١٦ی ئۆكتۆبەرەوە هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان كشانەوە و تا ئێستاش نەتوانراوە بە رێككەوتن یان بە هەر شێوەیەكی دیكە بێت بگەڕێنەوە، كە لە شەڕی داعش ئەو ناوچانەیان كۆنتڕۆڵ كردووە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP