Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆمپیۆ: ٢٠ هەزار بەڵگەی توندوتیژیمان لە ئێرانەوە بە دەست گەشتووه‌

جیهان

بینراو 10

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، کە ٢٠ هەزار بەڵگەی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئێرانییەکان دژی خۆپیشاندەرانی مەدەنی گەشتووه‌ته‌ دەست حکومەتی ئەمریکا .

مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرایکرد، هاووڵاتییانی ئێران تا ئێستا ٢٠ هەزار گرتەی ڤیدیۆیی و وێنەی بەکارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانیان بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناردووە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش داوای لە ئێرانییەکان کرد بەڵگەی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزە ئەمنی وسەربازییەکانی ئێران، بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بنێرن.

بەڵینی ئەوەشیدا، سزا بەسەر ئەو بەرپرسە ئێرانییانەدا بسەپێنرێیت کە دەستیان لە بەکارهینانی توندوو تیژی هەبوو دژی خۆپیشاندەران.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، لە هەفتەی رابردوو لایەنی کەم ١٤٣ خۆپیشاندەری ئێرانی بەدەستی هێزە ئەمنی وسەربازییەکان کوژراون .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP