Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەرێمی کوردستان... به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرت ھاوڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە

کوردستان

بینراو 660

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە راگەیەندراوێكدا لەپەڕەی تایبەتی خۆیان پاسپۆرتی پارێزگای ھەولێر لەبارەی سەردانیكردنی نووسینگەكانی پاسپۆرت لە سنووری ئەو پارێزگایە ھاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە، كە بەپێی رێنماییەكان سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە، "ئاگاداری هاووڵاتیان دەکەینەوە بەپێی ئەم رێنماییانەی خوارەوە سەردانی نووسینگەکانی پاسپۆرت بکەن".

 * نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزاو ناحيه كا ن ) لە گەڵ ( شقلاوە - پیرمام - خەبات - کۆیە - دەشتی هەولێر - بنصلاوه - کەسنەزان - دارەتوو - قوشتەپە ) وە ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.

* نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران:
ئەو هاووڵاتیانە دەتوانن سەردان بکەن بۆ دەرهێنان و نوێ کردنەوەی پاسپۆرت کە دانیشتووی (قەزای سۆران - قەزای رواندوز - قەزای مێرگەسۆر - قەزای چۆمان - هریر - ناحيه كانى سەر بەم قەزایانە) لە گەڵ ئەو هاووڵاتیانەی عیراقین ئاوارەن کە لە دەرەوەی هەرێم هاتوون بەمەرجێک کارتی دلنیایی ئاسایشی و پشتگیری مختاریان هەبێت وە لەگەڵ کارتی زانیاری ئەو شارەیەن لابێت کە لێی هاتوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP