Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێگایەکی ئاسان بۆ وازهێنان لە جگەرەکێشان

تەندروستی

بینراو 1575

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەگەر جگەرە دەکێشیت و دەتەوێت وازی لێبهێنیت، وە چەندین جار هەوڵداوە و بەڵام  نەت توانییوە ئەوە ئەمڕێگانە بگرە بەر بۆ دورکەتنەوە لە جگەرە کێشان بە یەکجاری.

یەکەم: سەرەتا جگەرە کێشان کەم بکەرەوە بۆنمونە گەر ئێستا سێ کاتژمێر جارێک جگەرە دەکێشیت، بیکە بە شەش کاتژمێر جارێک و دواتر ١٢ کاتژمێر جارێک.

دووەم: لە مێشکی خۆتدا ئەو بڕیارە بدە کە کە واز لە جگەرە کێشان دەهێنیت و کاتێک دیاری بکە بۆ ئەوەی دواین جگەرەی خۆت بکێشیت، بەڵام با لە کاتی قەلەقی و سترێسدا نەبێت و کاتێکی ئاسایی بێت.

سێییەم: ماڵەکەت پاک بکەرەوە لە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندیە بە جگەرەوە هەیە، وەک تەپڵەک و پاکەتی جگەرە و چەرخ و هەموو ئەو شتانەی دیکە.

چوارەم: هەر کات هەستت کرد حەزدەکەیت جگەرە بکێشیت و جەستەت داوای دەکات، پەرداخێک ئاو بخۆرەوە.

پێنجەم: لە سەرەتای وازهێنانت لە جگەرە کێشان قاوە مەخۆرەوە و لە خواردنەوەی کافاین دوور بکەوەرەوە.

شەشەم: با بەردەوام میوەی جۆراوجۆر لە ماڵتاندا هەبێت بۆ ئەوەی لە کاتی حەزت بۆ جگەرە خۆت بەوانەوە سەرقاڵ بکەیت.

حەوتەم: هەوڵبدە ئەم ماوەیە زیاتر لەگەڵ ئەو هاوڕێیانەتدا بیت کە جگەرە ناکێشن و لە بڕیارەکەت ئاگاداریان بکەرەوە تا پشتت بگرن.

هەشتەم: ئەو ساتەی خەریکە تێکدەشکێیت و بڕیاردەدەیت جگەرە بکێشیتەوە، پێنج خولەک بوەستە پاشان جارێکی دیکە بڕیار بدەرەوە، توێژەران دەڵێن ئەم ڕێگەیە کاریگەرە بۆ ئەوەی بڕیارە درووستەکە بدەیت.

نۆیەم: هەوڵبدە لە ڕۆژی پشوودا جگەرەکێشان تەرک بکەیت و یەک دوو ڕۆژ بچۆرە دەرەوەی شار و جگەرە لەگەڵ خۆتدا مەبە.

دەیەم: سوود لە ئەپەکانی وازهێنان لە جگەرە کێشان وەربگرە (Android بۆ iOS).

یانزەهەم: کە حەزت لە جگەرە کێشان دەبێت، ددانت بشۆرە و ئاوی سارد لە دەمت وەردە.

دوانزەهەم: دەشتوانیت هەندێکجار بە بنێشت جوینەوە خۆت سەرقاڵ بکەیت و لە جیاتی پاکەتی جگەرە پاکەتی بنێشت بخەرە گیرفانتەوە.

سیانزەهەم: هەوڵبدە بەو جۆرە بۆ دوو مانگ خۆت بگریت و لە کەسی جگەرە کێش نزیک نەبیتەوە، پاش ئەوە دەتوانیت خۆت کۆنتڕۆڵ بکەیت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP