Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"به‌شی هه‌ره‌ زۆری خێزانه‌کانی کوردستان نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌"

کوردستان

بینراو 77

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان ئاشکرایکرد، به‌دواداچونی لیژنه‌ی وزه‌و سامانه‌ سروشتییه‌کان و پیشه‌سازی و بازرگانی بۆ نه‌وتی سپی ماڵان، به‌شی هه‌ره‌ زۆری خێزانه‌کانی کوردستان نه‌وتی سپی یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

عەلى حەمەساڵح، سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، "دوای به‌دواداوچونی لیژنه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌کان و وه‌زاره‌تی دارایی، گەیشتیەنە ئەوەى هه‌ر ماڵێکی هه‌رێمی کوردستان یه‌ک به‌رمیل نه‌وت وه‌ربگرێت ٢٥٨ ملیۆن لیتر پێویسته‌. ته‌نیا ناوچه‌ شاخاویه‌کان ٥٨ ملیۆن لیتری پێویسته‌".

رونیشیکردووەتەوە، "حکومه‌تی عێراق ٥٠ ملیۆن لیتر دابینده‌کات، تائێستا نزیکه‌ی ١٥ ملیۆن لیتر گەیشتووە‌تە هەرێمى کوردستان".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ دابینکردنی نه‌وت بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌کان داوامان کردووه‌ حکومه‌ت پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وتی سپی دابین بکات، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وه‌زاره‌تی دارایی راسپاردووه‌ بۆ ئاماده‌کردنی پاره‌ی پێویست بۆ کڕینی نه‌وت و وه‌زیری داراییش رایگه‌یاند: سه‌رقاڵی لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ زانینی بڕی پار ی پێویست".

باسی لەوەشکردووە، "لیژنه‌ داوای کرد پرۆسه‌که‌ خێراتر بکرێت و له‌ زوترین کاتدا ئه‌م بڕه‌ دابین بکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP