Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە چیای ئەزمەڕ و گۆیژە نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت

کوردستان

بینراو 1090

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت و ھەفتەی داھاتوو ھەڵمەتێکی فراوان بە ناشتنی ھەزاران بەڕوو بەڕێوە دەچێت.

 ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ تشرینی یەکەم ٢٠١٩, ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی ھەڵمەتێکی فراوانی بەڕوو ناشتنی بەسەرکردەوە کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پوش و پاوانی سلێمانی و قائیمقامیەتی سلێمانی سەرپەرشتی دەکرێت ,ئامانج لە ھەڵمەتەکە زیاتر سەوزکردنی رووبەڕووی سەوزاییە لە چیا گۆیژە و پاراستنی ژینگە شاری سلێمانییە, بریارە لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو دەڕوێنرێت.

قائیمقامی سلێمانی رەیگەیاند، ئەمە ھەنگاوێکی گەورەی نیشتمانیە و ئامانج لێی پاراستنی ژینگەو زیاتر سەوزکردنی چیای ئەزمڕ و گۆیژەی شاری سلێمانی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، چیایی ئەزمڕ و گۆیژە بەشێکی گرنگە لە سیماو ژینگەی شاری سلێمانی و ھەڵمەتەکەش ھەنگاوێکی گرنگ و پێویستە بۆ پاراستنی ژینگە و زیاتر سەوزکردنی رووبەڕوی سەوزایی لە ھەردوو چیای ئەزمڕ و گۆیژەی سلێمانی.

قائیمقامی سلێمانی وتیشی، دەستیان کردووە بە ھەڵمەتێکی فراوان بۆ ناشتنی ھەزاران بەڕوو لە چیاکەو لە ماوەی چەند ھەفتەیەکدا نزیکەی ١٠ ھەزار بەڕوو بە شێوەیەکی زانستی دەڕوێنن.

ئوەشی خستەروو،  قۆناغی یەکەمی ھەڵمەتەکە دەستی پێکردووە کە ھەڵکەندنی چاڵەکانەو ھەفتەی داھاتووش ھەڵمەتێکی فراوان دەستپێدەکات بۆ ناشتنی ھەزاران بەڕوو لە ھەردوو چیای ئەزمڕ و کۆیژەی شاری سلێمانی و دەستخۆشی لەو تیمانەشکرد کە ئەرکی ناشتنی بەڕووەکانیان لە ئەستۆگرتووە.

روونشی کردەوە پاراستنی ژینگەو سەوزکردنی رووبەری سەوزایی ئەرکێکی نیشتمانی گەورەیەو ھیوای خواست ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بە ھەستکردن بەو بەرپرسیاریەتیەی کە لە ئەستۆیاندایە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ پاراستنی ژینگەو زیادکردنی رووبەری سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان. 

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP