Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دڵشاد شەهاب: هەموو لایەنەکان پشتگیری یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە دەکەن

کوردستان

بینراو 75

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دڵشاد شەهاب، راوێژکاری سەرۆکی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمانج و ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئاشکرا کرد.

دڵشاد شەهاب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر دانووستانەکانی هەرێم و بەغدا قسەمان کردووە.

راشیگەیاند، باس لە بابەتی دەستووری عێراق کرا، کە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەنگاوی بۆنراوە. بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵی یەکخستنی نوێنەرانی کورد لە عێراق دەدەین.

ئاماژەی بەوەشدا، هەنگاوەکانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە بە هاوکاری وەزارەتی پێشمەرگە و دامەزراوەکانی حکوومەت دەستیپێکردووە، جێگای خۆشحاڵیە کە هەموو لایەنەکان پاڵشتی سەرۆکی هەرێمن بۆ ئەم مەبەستە.

ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەکە باس لە بەردەوامیی پەیوەندی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێم و لایەنەکان کرا تاوەکو پەیوەندییەکان باشتر و بهێزتر بن لە ناخۆی هەرێمی کوردستان

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP