Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دیمبڵی بردنەوەی دەوێت

وەرزش

بینراو 91

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -


 یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوودا یاری گرنگمان هەیە، سەرەتا بەرامبەر دۆرتموند و دواتریش بەرامبەر ئەتلەێتیكۆمەدرید، بۆیە پێویستە بۆ ئەو یارییەنە ببەینەوە.

عوسمان دیمبلی، یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی راگەیاندووە ،"بەرامبەر دۆرتموند پێویستە زامنی گەیشتن بە قۆناغی ١٦ی چامپیۆنس لیگ بكەین، یارییەكە گرنگترینە لە بەشی یەكەمی ئەم وەرزەدا، بە پاڵپشتیی هاندەرانمان، بە هیوای ئەوەین سێ خاڵ بەدەست بهێنین بۆ ئەوەی بە ئارامییەكی تەواوەوە رووبكەینە یاریگەی ئینتەرمیلان".

دیمبلی ئاماژەی بەوەشکردووە، "رووبەڕووبوونەوەی دۆرتموند سەبارەت بە من یارییەكی تایبەتە، زۆر لە یاریزانە هاوڕێیەكانی پێشووم لەوێدا یاریی دەكەن و دڵخۆشدەبم بیانبینم و بەرامبەریان یاریی بكەم، كە ركابەری یەكدی دەبین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP