Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئینریکی: مۆرینیۆ کەسێکی خائینە

وەرزش

بینراو 189

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لەپاش وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا، لەلایەن لویس ئینریکی-یەو رایگەیاند، دڵخۆشە بە گەڕانەوەى بۆ راهێنەرایەتى ئیسپانیا و ئاشکراشیکرد راهێنەرى پێشوو بەوەفا نەبووە لەگەڵیدا.

یەکێتى تۆپى پێى ئیسپانیا جارێکى تر لویس ئینریکى راهێنەرى نوێى هەڵبژاردەى تۆپى پێى وڵاتەکەى بە راگەیاندنەکان ناساند، دواى ئەوەى پێشتر بەهۆى نەخۆشى کچەکەیەوە دەستیلەکار کێشابوویەوە و رۆبێرتۆ مۆرینۆ جێگەى گرتبوویەوە، کە ئەم دواى پاڵاوتنەکانى یۆرۆى ٢٠٢٠ دوورخرایەوە.

لەو کۆنفڕانسە رۆژنامەنوسییەدا ئینریکى راهێنەرى نوێی هەڵبژاردەی ئیسپانیا وتی، دڵخۆشم بە گەڕانەوەى بۆ راهێنەرایەتى هەڵبژاردەى ماتادۆرەکان.

ئینریکى مۆرینۆى راهێنەرى پێشووى ئیسپانیاى بە بێوەفا ناوبرد لەبەرامبەریشدا وتی، مۆرینیۆ کەسێکی خائینە، ئەو پابەند نەبوو بە رێکەوتنی نێوانمانەوە.کە پێشتر وا رێکەوتوون بەگەڕانەوەى ئینریکى پۆستەکەى رادەستبکاتەوە. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP