Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری ناوخۆی ئێران: ٢٠٠هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا بەشداربوون

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 64

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند،  (٢٠٠)هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئێران به‌شداریان كردووه‌ و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە ٧٣١  بانك و ١٤٠ باره‌گای حكومه‌تیان سووتاندووە".

وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی فه‌زڵی  له‌ رێی  تۆڕی یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێران‌ رایگه‌یاند، ٢٠٠ هه‌زار كه‌س له‌ خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئێران به‌شداریان كردووه‌ و ٧٣١ بانك و ١٤٠ باره‌گای حكومه‌تیان سووتاندوو".

عه‌بدولڕه‌زا ره‌حمانی رایگەیاند، "خۆپیشانده‌ره‌كان ده‌یانویست نیوه‌ی شارێكی ئێران بسووتێنن ، چونكه‌ هه‌وڵیانده‌دا عه‌مباری گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی شاره‌كه‌ ئاگر تێبه‌رده‌ن و ئه‌گه‌ر ته‌شه‌نه‌ی بكردایه‌ نیوه‌ی شاره‌كه‌ ده‌سووتا".

وه‌زیری ناوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاماژە بەوەشدا،" زیاتر له‌ ٥٠ بنكه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هێرشیان كراوه‌ته‌ سه‌رو ٧٠ وێستگه‌ی غاز سووتێنراوون"، خۆپیشانده‌ره‌كان زیانیان له‌ دوو سه‌ربازگه‌ و ٣ ناوه‌ندی دیكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ و ئاگریان تێبه‌رداوون.

ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی پشێوییه‌كان ناچار بووه‌ هێڵی ئینته‌رنێت رابگرێت، چونكه‌ پێویست بوو ئه‌و كاره‌ بكرێت له‌ پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی وڵات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP