Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵبژاردنی سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان دواخرا

کوردستان

بینراو 345

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

هەرچەندە بڕیاربوو سبەی پێنجشەممە ۲۸ تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی نەقیب و سەرۆک لقەکان و ئەندامانیان ئەنجامبدرێت، بەڵام لیژنەی سەرپەرشتی کۆنگرەی شەشەمی پارێزەران بڕیاریدا بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بۆ کاتێکی نادیار.

لیژنەی سەرپەرشتی شەشەمین کۆنگرەی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان بە نوسراوی ژمارە هه‌شت ئەمڕۆ چوارشەممە ۲۷ تشرینی دووەمی ۲٠۱۹ و کۆنوسی کۆبوونەوەی لیژنەی سەرپەرشتی کۆنگرەی شەشەم بڕیاریداوە بە دواخستنی کۆنگرەی سەندیکای پارێزەران بۆ کاتێکی نادیار.

کۆنوسەکە کە واژۆی سەرجەم ئەندامانی بەسەرەوەیە و کۆپیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە و تیایدا کۆمەڵێک خاڵ و هۆکار خراونەتەڕوو کە پشتیان پێی بەستووە بۆ دواخستنی کۆنگرەکە بۆ کاتێکی نادیار.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP