Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆژئاوای کوردستان... موچەی فەرمانبەران بە رێژەی ٣٥٪ زیاد دەکات

کوردستان

بینراو 3821

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئیدارەی رۆژئاوای کوردستان رایدەگەیەنێت، موچەی فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی بە رێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات.

ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە بڕیارێکدا ئاماژەبەودەکات، "لەبەرچاوگرتنی دۆخی ئابوریی و زیابونی نرخ و قورسی ژیان و بەهۆی ناجێگریی نرخی دۆلار و دۆخی شەڕی سەپێنراو لەلایەن تورکیاوە، بڕیاریانداوە بە زیادکردنی موچەی فەرمانبەران و کارمەندان و هێزەکانی ناوخۆ".

بڕیارەکە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، بە ئیمزای بێریڤان خالید و عەبد مەهباش، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن دەرچووە و بڕیارداوە بە زیادکردنی موچەی ئەو کەسانەی (٨٠) هەزار لیرە و کەمتر وەردەگرن بە رێژەی (٣٥٪)، ئەو کەسانەی کە لە (٨١٢) هەزار بۆ (١٠٠) هەزار وەردەگرن بە رێژەی (٢٥٪) و ئەو کەسانەشی کە لە (١٠١) هەزار زیاتر وەردەگرن بە رێژەی (١٥٪) زیاد بکەن.

بڕیارەکەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ەوە کاری پێدەکرێت و جێبەجێ دەکرێت. 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP