Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵه‌بانی: ئەمڕۆ چه‌ند هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر نران

کوردستان

بینراو 395

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری سه‌رۆكی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان چاندنی هه‌زاران نه‌مامی به‌ڕووی له‌ چیای گۆیژه‌ و خستنه‌گه‌ڕی كارگه‌یه‌كی رۆنی زه‌یتون به‌ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر وه‌سف ده‌كات.


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك باسی له‌ "چه‌ند هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ر" له‌ بواری ناشتنی نەمام و پێشانگای به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان و خستنه‌گه‌ڕی كارگه‌یه‌ك كردوه‌ کە ئەمڕۆ ئەنجامدراون.


قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند: چەند هەنگاوێکی دڵخۆشکەر لەمڕۆدا هەڵگیران، هەڵمەتی ناشتنی هەزاران بەڕوو لەچیای گۆیژەی سلێمانی و کردنەوەی پێشانگای بەرهەمە خۆماڵییەکان لەگەرمیان و خستنەگەڕی کارگەیەک بۆ بەرهەمهێنانی ڕۆنی زەیتون.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ئەم هەنگاوانە گرنگیی پاڵپشتیکردنی بەرهەمی ناوخۆیی و جوانترکردنی ژینگەی كوردستان دەخەنەڕوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP