Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەردانی تورکیا دەکات

کوردستان

بینراو 175

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان  سەردانی تورکیا دەکات و  وابڕیارە لە کۆشکی کۆماری لەگەڵ ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا کۆببێتەوە. 
 
لەسەردانێکی فەرمیدا ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لەگەڵ ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
 
وابڕیارە کاتژمێر ١١ی  پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەسەنبۆغا لە ئەنقەرە و یەکەم دیداریشی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا بێت. 

هاوکات کاتژمێر پێنجی ئێوارە لە کۆشکی  کۆماری تورکیا مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیاوە پێشوازی لێبکرێت.
 
ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بریتییە لە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا  و باسکردنی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چاودێریکردنی دۆخەکە، هاوکات ئەمە یەکەم سەردانی مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرەوەی وڵات. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP