Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە ئەمریکا ٦٠ هەزار کەس ئاوارە دەبن

جیهان

بینراو 128

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی  لە تەکساس دوو تەقینەوە لە کارگەیەکی پترۆکیمیایی روویاندا، بەرپرسانی ویلایەتەکە داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە دەکەن کە نزیکەى٦٠ هەزار کەس دەبن، چۆڵی بکەن.

میدیا ئەمریکییەکان باس لەوەدەکەن، یەکەم تەقینەوەی کارگە پترۆکیمیاییەکە لە کاتژمێر یەکی بەرەبەیانی دوێنێ رۆژی چوارشەممە بووە کە دەکرا لە دووری ٤٠ کیلۆمەترەوە بۆنی دوکەڵەکەی بکرێت. 

تەقینەوەی دووەمیش، لە دوانیوەڕۆی هەمان رۆژدا بووە و تەقینەوەکە هێندە گەورەبووە و بەهێزبووە کە بەرپرسانی ناوچەکە دەستبەجێ داوای چۆڵکردنی ناوچەکەیان، بە دووری شەش کیلۆمەتر، لە دانیشتوانەکەی کردووە.

ئەمە لەکاتێکدایە  لەگەڵ ئەوەی سوتانی کارگەکە دوای تەقینەوەکە بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر بەردەوامبووە، بەڵام تا ئێستا هیچ کەس گیانیلەدەستنەداوە و تەنیا سێ کەس برینداربوون، هاوکات بەرپرسانی ئەو ویلایەتە دانیشتوانیان ئاگادارکردووەتەوە کە ناوچەکە چۆڵ بکەن بە هۆی بوونی مەترسی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP