Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كونسوڵخانه‌ی ئێران نامه‌ی ناڕه‌زایی ده‌داته‌ باڵیۆزی عێراق

عێراق

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراقی له‌ تاران كرد و نامه‌ی ناڕه‌زایی توندی  خۆیانی پێدا سەبارەت بە هەوڵی سووتاندنی كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ نه‌جه‌ف پێدا.

موسه‌وی رایگەیاند، حکومەتی ئێران ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشه‌ ده‌كات و پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ پاراستنی نێرده‌ دیپلۆماتییه‌كان جێبه‌جێ بكات.

ئەمە لە کاتێکدایە، زۆرێک لە خۆپیشاندەران حکومەتی ئێران بە دەست تێوەردان لە کاروباری عێراق تۆمەت باردەکەن هەربۆیە لە زۆرێک لە شارکانی عێراق هێرش دەکرێتە سەر کونسوڵخانەکانی ئیران هەروەک ئەوەی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر له‌ شاری نه‌جه‌ف چوونه‌ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران و هه‌وڵیاندا ئاگری تێبه‌ربده‌ن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP