Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لەسەر نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری رێنمایی بە شۆفێران دەدرێت

کوردستان

بینراو 869

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌رێم رێنمایی نوێی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت، ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریان به‌سه‌رچووه‌، له‌كاتی خۆیدا نوێیان نه‌كردووەته‌وه‌ دەبێت پابەبەن بن بەم دوو رێنماییەوە.

به‌گوێره‌ی رێنماییه‌ك كه‌ واژۆی لیوا عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم/به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره‌ تیایدا هاتوە، به‌ڕه‌چاوكردنی فه‌رمانی وزاری (٢٠٧٩٤ له‌ ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه‌ مۆڵه‌تی شۆفێریان به‌سه‌رچووه‌، له‌كاتی خۆیدا نوێیان نه‌كردووەته‌وه‌ دوو بڕیاریان ده‌ركردووه‌.

رونیشیکراوەتەوە، "بڕیاردراوه‌ كه‌ رسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ٤٠ هه‌زار دینار له‌كاتی به‌سه‌رچونی له‌كاتی خۆیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕسومات له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گیرێت".

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هه‌رێم لە نوسراوەکەدا سه‌باره‌ت به‌غه‌رامه‌ی به‌سه‌رچونیش مۆڵه‌ت باسی لەوەکردوە، ٣٠ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گیردرێت. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP