Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فرەسەت سۆفی: ئەوانەی زیادەڕەویان لەکارەبای نیشتیمانی کردووە دووچاری سزادەبنەوە

کوردستان

بینراو 176

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی کە زیادەڕەویان کردووە لە کارەبای نیشتیمان مۆڵه‌تی یه‌ك مانگیان لەبەردەستە بۆئەوەی چاکی بکەن، بەپێچەوانەوە دووچاری سزادەبنەوە.

فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر لە کۆنگرەیکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته‌ لەبەکارهێنانی كاره‌بای نیشتمانی، یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و زیاده‌ڕۆییه‌ لابه‌رن، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ رۆژی یەکی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت و رووبه‌ڕوی دادگاییكردن و سزای دارایی توند ده‌كرێنه‌وه‌".

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد،" هه‌موو لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان و خودی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ توندی پشتیوانی ئه‌و هه‌وڵه‌مان ده‌كات و وه‌زیری ناوخۆ و زێره‌ڤانی و پۆلیس و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی حكوومه‌ت، به‌ هاوبه‌شیی كارده‌كه‌ن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌". 

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵانە لە وەرزی سەرمادا پێدانی کارەبای نیشتیمانی بەهاوڵاتیان کەمدەبێتەوە بەمەش هاوڵاتیان نیگەرانن لە کەمبوونەوەی کارەبا،هاوکات حکومەت هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا دەگێرێتەوە بۆ  بەکارهێنانی زۆر ئامێرە گەرمکەرەوەکان لەلایەن هاوڵاتیانەوە و نەبوونی سووتەمەی پێویست.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP