Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا کێشە لەنێوان میسی و گریزمان هەیە؟

وەرزش

بینراو 365

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرچاوەکانی ئیسپانیا باس لەوە دەکەن پەیوەندی نێوان هەردوو ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی میسی و گریزمان بەرەو باشی دەچن و باس لەوەدەکەن هیچ کێشەیەک یان ساردیەک لەنێوان ئەو دوو یاریزانە نییە.

بەرنامەى ئیلچیرینگلویتۆی ئیسپانی شیکردنەوەو بۆ باوەشکردنەکەی گریزمان و  میسی کردووە و ئاماژە بەوەدەکەن ئەو باوەشەکردنە درۆ نەبوە و لە دڵەوە بووە.

ئاماژەشای بەوەکردووە،"ئەوان پشتیان بە خوێندنەوەى جەستەو شێوازی پێکەنین و روکردنە یەکتری دوو یاریزانەکە بەستووە، شێوازی دەستگرتنی گریزمان لە پشتی میسی و بەرزترکردنەوەى میسی لە چاو خۆیدا و روکردنە یەکتر و پێکەنین دەیسلەمێنن کە ئەو باوەشە راستی بوەو تەنها بۆ بەردەم کامێراکان نەبووە".
لەکۆتایدا ئەوەیان خستووەتەڕوو،" کە هیچ کێشەیەک لە نێوان میسی و گریزمان نییە و هەموو ئەو دەنگۆیانی کە باس لە هەبوونی کێشە دەکەن لەنێوان ئەو دوو یاریزانە دوورن لەڕاستییەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمشەو لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە جەولەی پێنجەمی قۆناغی کۆمەڵەکان یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک لەیانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی بردەوە، لەو یارییەدا میسی گۆڵێکی تۆمار کردوو  دوو گۆڵیشی دروستکرد و گریزمانیش گۆڵێکی تۆمار کرد.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP