Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە سۆران گەنجێک بە خنکاوى دۆزرایەوە

کوردستان

بینراو 78

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی تشریبنی دووەمی ٢٠١٩، لە کۆمەڵگای گەڵاڵە لەقەزای سۆران، گەنجێک بەخنکاوی لەژوورەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

بەپێى زانیارییەکانى (تۆڕی میدیایی بینەر)، گەنجەکە ناوى (کرێکار رەسوڵ)ە، تەمەنى لەسەروى (٣٠) ساڵە و کاسبکار بووە و سێ ساڵ لە ئەوروپا ژیاوە، بەڵام لە روداوێکى نادیاردا لە ژورەکەیدا خۆیدا بە خنکاوی دۆزراوەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێش لە قەڵادزێ، گەنجێکى تەمەن (٣٣) ساڵ، کە هەڵگرى رەگەزنامەى بەریتانى و خاوەنى بروانامەى ماستەربو، بە فیشەک لە ژورەکەیدا کۆتایى بە ژیانى خۆى هێنابو.

موقەدەم شەماڵ دێوار حامید وتەبێژی پۆلیسی سۆران لەسەر رووداوەکە بە تۆری میدیایی بینەری رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ ئاگادار كراونەتەوە لە بوونی روداوێكی مردن لە گەڕەكی موجەمەع گەڵالە لەسۆران بەناوی (ك.ر.خ ) پیشە كاسب  لە دایکبوی (١٩٨٦)، دوای گەیشتنی تیمەكانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوەکە، دەرکەوت تەرمەكە لەسەر زەوی، كەوتبوو".

وتەبیژی پۆلیسی سۆران راشیگەیاند، "بەپێی قسەی شایەتحاڵەكان و كەسوكاری قوربانییەکە، لەماڵەوە خۆی هەڵواسیوە و خۆی خنكاندووە، دواتر تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP