Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە خۆپیشاندانەکانی ناسریە ٩٣ خۆپیشاندەر بوونەتە قوربانی

عێراق

بینراو 80

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامیان هەیە و  لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى شارى ناسریە ١٣ خۆپیشاندەر کوژران و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوە پزیشکی و ئەمنییەکانی عێراق ئاشکرایانکردووە،" بەرەبەیانی ئەمڕۆ  دواى چەند کاتژمێرێک لە سوتاندنی کونسوڵخانەى ئێران لە نەجەف، لە شارى ناسریە هێزە ئەمنییەکان بۆ بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران لەسەر دوو پردى شارەکە گوللـەی راستەوخۆ و  گازى فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا و بەهۆیەوە ١٣خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٨٠ کەسی دیکەش برینداربوون کە برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختە".

هاوکات لە شارى نەجەف دواى راگەیاندنى قەدەغەى هاتوچۆ و راگرتنی دەوامى فەرمانگەکان هێزە ئەمنییەکان بەسەر شەقامەکانی ئەو شارەدا بڵاوەیان پێکراوە ،بەهۆى توندوتیژییەکانی بەردەم کونسوڵخانەى  ئێران لە نەجەف کە شەوى رابردوو لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنرا، زیاتر لە ١٥٠ کەس برینداربوون کە ٥٠ کەسیان لە کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان بوون.

ئەمە لەکاتێکدایە دوای ئەوەی ٢٥ تشرینی یەکەم خۆپیشاندانەکان لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق دەستی پێکردەوە بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەئەمنەیکان دروستبوو،هاوکات تاوەکو ئێستاش بەو هۆیەوە زیاتر لە ٣٧٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٥ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP