سه‌ركردایه‌تییه‌كی یه‌كێتی نوێترین زانیاری لەباره‌ی کۆنگرەی یەکێتی ئاشكراده‌كات
کوردستان
بینراو 1024
پێش 3 هەفتە
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاشكرایكرد، هیچ به‌ربه‌ستێك
نییه بۆ ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامنه‌درێت ، پرۆسه‌كه زۆر بە سەرکهوتووی بەرێوهدەچێت.
راهبەر سید ئیبراهیم ئەندامی
سەرکردایەتی یەکیتی نیشتمانی كوردستان بە
تۆری میدیای بینەری راگەیاند، لە بەردەم ئەنجام دانی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانی
کوردستان هیچ رێگریەک نییە لەسەر به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگرە هەموو کارەکانی کۆنگرە بە باشی بەرێوە
دەچێیت و لە کات و ساتی خۆی کۆنگرە ئەنجام دەدرێت .
وتیشی، لە دوو رۆژی داهاتوودا هەڵبژاردنی مەڵبەندهکان ئەنجام ده‌درێت و بە کۆتای هاتنی پرۆسەکە کۆنگرە ئەبەسترێت .
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە دەبێتە یەکەم کۆنگرەی
دوای کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێری گشتی ئەو حزبە.