Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

كەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی بەفربارین روو لەهەرێم دەکات

کوردستان

بینراو 6284

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم دەگرێتەوە، هەموو ئەوانەی قسەش لەسەر وشکە ساڵی دەکەن نا(زانستیانە) قسەی لەسەر دەکەن.

ئەژی چەتۆ بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "بارانبارین تاوەكو سبەی بەردەوام دەبێت و دواتریش لە ناوچە شاخاوییەكان و چەند شوێنێكی دیكە بەشێوەی پچڕپچڕ باران دەبارێت، پێنجشەممە لەسەر هەینی بە تەواوەتی کاریگەری نامێنێت لەسەر هەرێم تەنیا چەند پەڵە هەورێک دەبتنرێت".

رونیشیکردەوە، "بەگوێری پێشبینییەكان، لە سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی سنووری هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرماش بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت، دوێنێش لە هەردوو ناوچەی حاجی ئۆمەران و کانی ماسی بەفر باریوە".

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەسەر دەنگۆی هاوڵاتیان لەسەر  وشکە ساڵی وتی، "بەراورد بە ساڵی رابردوو رێژەی بارانبارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، وەرزی بارانبارینی پار جیاواز و تایبەت بوو لە هەرێم، سەبارەت بە وشکە ساڵیش تا ئێستا هیچ پێوەرێک نییە بۆ ئەوەی بزانرێت وشکە ساڵی دەبێت یان نا هەموو ئەوانەی قسە دەکەن لەسەر ئەو بابەتە نا(زانستیانە) قسەی لەسەر دەکەن، لەبەر ئەوەی پێشبینی وشکە ساڵی ناکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP