Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا لەسەر بڕیاری داخستنی هەندێ کەناڵی عێراقی هاتە دەنگ

عێراق

بینراو 297

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لەسەر بڕیاری داخستنی نۆ کەناڵی عێراقی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی ئیدانەی بڕیاری داخستنی نۆ کەناڵی عێراقی دەکات،  داخستنی میدیاکان بە لەناوبردنی رای ئازاد دەزانێت.

ئەمڕۆ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدای پایتەختی عێراق لە راگەیەنراوێکی لەسەر بڕیارەکەی دەزگای ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانى عێراق دەرکردووە ئاماژەی بەوەکرد،" ئیدانەی داخستنی میدیا و کپکردنی کاری رۆژنامەنوسی دەکات، داوا لە دەزگای راگەیاندن و پەیوەندییەكانى عێراق دەکەین بڕیاری داخستنی کەناڵەکە هەڵبوەشێنێتەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەشیان خستووەتەڕوو،"، ئازادی قسەکردن و راگەیاندن بەردی بناغەی کۆمەڵگای دیموکراتییە، بەڵام میدیا سانسۆرکردن، رۆژنامەنوس هەراسانکردن و بڕینی هێڵی ئینتەرنێت، ژمارەیەک تاکتیکن بۆ ترساندن یاخود لەناوبردنی رای ئازاد بەکاردێن".

ئەوەش لەکاتێکدایە، دەزگای راگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، رۆژی ٢٤ی تشرینی دووەمی،  بڕیاری داخستنی چەند کەناڵێکی راگەیاند، كەناڵەكان بریتین لە دیجلە، شەرقیە، رەشید، فەلوجە، هونا بەغداد، عەرەبیە حەدس، حوڕە عێراق، NRTی كوردی، كەناڵی ANB، ئەم کەناڵانە بەوە تاوانبارکراون کە لە یاسا و رێساکانی عێراق دەرچوون، هاوکات هەندێ  کەناڵیش ئاگادارکراونەوە کە بریتیبوون لە، سۆمەرییە و سکاى نیوزى عەرەبى و ئاسیا و رووداو و ئور".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP