Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت

کوردستان

بینراو 4008

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی سەرما لەهەرێمی کوردستاندا کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بەهاووڵاتیان گۆڕانکاری بەسەردا هات، کارەبای سلێمانیش هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبا ئاشکرا دەکات.

سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی بیەری راگەیاند، "لەئێستادا خواستێکی زۆر لەسەر کارەبای نیشتمانی دروستبووە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، هەر لەگەڵ یەکەم سەرمای ئەم وەرزەدا ئەمەش هۆکارە بۆ ئەوەی کارەبای نیشتیمانی بەش نەکات".

راشیگەیاند، "لەئێستادا رۆژانە ١٥ کاتژمێر کارەبا کەمیکردووە بەهۆی زۆری لۆدەوە و رۆژانە دەتوانین (هەشت بۆ نۆ) کاتژمێر کارەبا دابین بکەین بۆ هاووڵاتیان، لەکاتێکدا لە مانگی پێشوودا نزیکەی (٢١ بۆ ٢٢) کاتژمێر کارەبا دەدرا بە هاوڵاتیان".

وتەبێژی کارەبای سلێمانی جەختیشیکردەوە، "لە ئێستادا ناتوانن دۆخی پێدانی کارەبا باشتر بکەن بە هاوڵاتیان، لە وەرزی سەرمادا هەر بەمشێوەیە دەبێت تا دەگەینە وەرزی بەهار، ئەویش پەیوەندی بەو خواستە زۆرەوە هەیە کە لەسەر کارەبا هەیە، ئەگەر بەمشێوەیە پێدانی کارەبا بەردەوامبێت ئێمە مەمنون دەبین، ئەگەر بەرەو خراپتر نەڕوات".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP