چاوش‌ئۆغڵو: شەڕی ئێمە لەگەڵ کورد نییە بەڵکۆ لەگەڵ تیرۆرستانە
کوردستان
بینراو 109
پێش 2 هەفتە
دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی هەرێم بەسەردانێکی فەرمی گەشتە ئەنقەرە پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چاوش ئۆغلۆ کۆبویەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوەنیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای کۆبوونەوەکە چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند،" لە کۆبوونەوەکەدا روونکردنەوەمان لەسەر ئۆپەراسیۆنەکەمان بە مەسروور بارزانی داوە و ئۆپەراسیۆنەکەمان دژی کورد نییە بەڵکو شەڕی تورکیا لەگەڵ گرووپە تیرۆریستییەکانە".
لە کۆنگرەکەدا چاوش ئۆغڵو ئاماژەی بەوەشکرد" کە دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بەرەوپێش ببەن".
ئەوەشیان خستووەتەڕوو،" جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كان په‌ره پێبده‌ین و بازرگانی په‌ره پێبده‌ین له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا،هه‌روه‌ها له گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتایی بگه‌ینه رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته ده‌روازه‌ی كرانه‌وه به رووی عێراقدا.
لە کۆنگرەکەدا مه‌سرور بارزانی رایگەیاند،" ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه جیاجیاكان به زۆری نابێت، به‌داخه‌وه ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان له شنگال نییه، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه. له رابردوودا ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه بووین له شنگال و هه‌رێم. ئێمه ناكۆكین و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نین په‌كه‌كه له شنگال و ناوچه‌كانی دیكه هه‌بێت.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لەسەردانێکی فەرمیدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا کرد و پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ چاوش ئۆغلۆ کۆبویەوە و دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوەنیان ئەنجامدا، وابڕیارە کاتژمێر پێنجی ئێوارە لەگەڵ ئەردۆگان سەرۆککۆماری تورکیا کۆبێتەوە.