Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەكێتیی پیاوان: توندووتیژی دژ بە پیاوان بەراورد بە ساڵی رابردوو زیادیکردووە

کوردستان

بینراو 378

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

توندوتیژی دژ بە پیاوان لەلایەن ژنانەوە رووی لە زیادبوون كردووە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، سكرتێری یەكێتی پیاوانی كوردستانیش  ئاشكرای دەكات، جگە لەوەی پێشێلكاریی بەرامبەر پیاوان بەردەوامە، ئەمساڵ (پێنج) پیاو لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە بە هاوكاری كەسانی دیكە كوژارون.

بورهان عەلی، سكرتێری یەكێتیی پیاوانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، " یەكێتیی پیاوان پڕۆژەیەكی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی كوردستان بكرێتە یاسا و لە بەرژەوەندیی پیاوان دەربكرێت، تا رێگری لەو ژنانە بگرێت كە تووندوتیژی بەرامبەر پیاوان دەكەن، تا ئێستا یاسای تووندوتیژیی خێزانی نەیتوانیوە بەشێك بێت لە چارەسەری كێشەی پیاوان، بۆیە پڕۆژەیەكمان ئامادەیە و رەوانەی پەرلەمانی دەكەین".

جەختیشیکردەوە، "بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاماری تووندوتیژی دژی پیاوان بە بەرزی ماوەتەوە، هەر بە پێی ئامارەكانی یەكێتیی پیاوانی كوردستان كەلە دە مانگی ئەمساڵدا تۆمارکراوە، (٤٧٨) پیاو سكاڵایان تۆمار كردووە و (٤٧) حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوان هەبووە و لەو ژمارەیە پێنج پیاو لە لایەن ژنەكانیانەوە كوژراون بە هاوکاری کەسانی دیکە، و ٣٥ پیاویش لە ماڵ دەركراون، كە زۆربەیان بەتەمەنن".

یەكێتی پیاوانی كوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٩ دامه‌زراوه، وه‌ك رێكخراوێكی داكۆكیكار له‌مافی پیاوان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP