ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند
کوردستان
بینراو 525
پێش 2 هەفتە
بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەمەبەستی رووبەڕوبوونەوەی مادەی هۆشبەردوو كەس سزادران.
ئاسایشی سلێمانی
رایگەیاند، "لە درێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،
بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر
جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی ٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩، و
٢٨ی تەموزی ٢٠١٩، بەبڕیاری دادوەر، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن بەپێی
ماددەی ١٤ ماددەی هۆشبەر".
رونیشیکردەوە،
"هاوڵاتی (أ ، ف ، ر) لەدایكبووی ساڵی (١٩٩٥) بۆ ماوەی ساڵێك و بە بڕی
(٤٥٠٠٠٠) دینار و هاوڵاتی (ب ،م ،ص) لەدایكبووی ساڵی ( ١٩٨٨ ) بۆ ماوەی (٦)مانگ و بە
بڕی (٤٥٠٠٠٠) لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی دوو سزا دران.