دابەشکردنی نەوتی سپی لەچەند شوێنێک دەستپێدەکاتەوە
کوردستان
بینراو 2407
پێش 2 هەفتە
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە دابەشكردنی نەوت لە ژمارەیەك قەزا و ناحیە دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو خشتەیەی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە راگەینراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایانگەیاند،" هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە یەکی کانوونی یەکەم نەوت دابەشكردن لەڕێگای كارتی زیرەكەوە دەستپێدەكات، لە سنوری قائیمقامیەتەكانی رانیە و دوكان دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە".
ئاماژەشیان بەوەکردووە،" لە دووی مانگ پرۆسەكە لە سنوری قائیمقامییەتی چەمچەماڵ و ناحیەی بازیان دەبێت، رۆژی دواتریش لە سنوری قائمقامیەتەكانی شارەزورو و دەربەندیخان نەوت دابەشدەكرێت".
ئەمە لەکاتێکدایە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دەستکراوە بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا