Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆمەڵێک رێنمای گرنگ بۆ شۆفێران لە وەرزی زستان

هەمەرەنگ

بینراو 312

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


شۆفێریکردن لە وەرزی زستانا جیاوازە لە وەرزەکانی تر بەتایبەت لە کاتی بارانبارین،کە دەبێتە هۆی روداوی هاتووچۆی نەخوازراو، زۆربەی رووداوەکان پابەند نەبوونی شۆفێرە بە رێنمایەکانی هاتووچۆ مەرجەکانی توندوو تۆڵی بۆ وەرزی زستان.

شارەزەیانی بواری ئۆتۆمبێل رێنمایی شۆفێران دەکەن ئەویش بریتییە لە ...

١- ئەو راپۆرتانەی ساڵانە ئامادە دەکرێت ئاماژە بەوە دەکەن کە زۆری لەکارکەوتنی ئۆتۆمبێلەکان لە وەرزی زستاندا دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی پاتری، بەهۆی ئەوەی بەردەوام لایتەکان ئیش دەکەن یان کارپێکردنی سیستەمی گەرمکردنەوەی کوشنەکان کە ئەمانە دەبنە هۆی خراپکردنی پاتری ئوتومبیل بەشێوەیەکی خێرا، وە بەتایبەتی گەرمکەری جامی دواوەی ئوتومبیل کە بڕێکی زۆری ووزە لە پاترییەکە بەکاردەهێنێت، هەربۆیە پیویستە دوای روونبوونەوەی جامەکە راستەوخۆ ئەم کردارە بوەستێنیت.

٢- پێویستە بەردەوام ئاگاداری ئەوەبیت کە دەبەی ئاوی فڵچەکان بڕی ئاوی پیویستی تیادایە بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە، هەروەها (Anti Freeze) ئەنتی فریز بەکاربهێنیت بۆئەوەی بەرگەی پلە گەرما زۆر نزمەکان بگرێت و نەیبەستێت.

٣- هەروەها پێویستە دڵنیابیت لە باشی تایەکان، لەبەرئەوەی لەم وەرزەدا ماوەیەکی زۆرترت پیویست ئەبێت بۆ وەستان و تایەکان رۆڵێکی باشیان ئەبێت بۆ وەستانی ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی وەستاندن.

٤- پاکو خاوێنی ئوتومبیلەکەت رابگرە بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، لەبەرئەوەی قوڕو خوێیەکان ژەنگ زیاتر دروست ئەکەن بەتایبەتی لەلای تایەکان.

٥- پێویستە گرنگییەکی زۆر بدەیت بە سیستەمی رووناککەرەوەی ئوتومبیلەکەت و دڵنیابیت لەوەی کە سەرجەم لایتەکانت کاردەکەن، گرنگییەکەی لە شەواندا دەردەکەوێت کە رادەی بینین کەم دەبێتەوە، بۆیە دڵنیاکردنەوە لە سیستەمی رووناککەرەوە بەیەکێک لە رێنماییە سەرەکییەکان دادەنرێت لە وەرزی زستاندا.

٦- پێویستە لەسەر شۆفێر ئاگاداربێت لە فلتەر و رۆنی مەکینە هەوای تایەکان و رۆنی ستۆپ و پشکنینیان بۆ بکات، فڵچەی جامی پێشەوە بەباشی کاربکات، هەروەها دڵنیاکردنەوە لە داخستنی جامەکان بەباشی لەکاتی بەجێهێشتنی ئوتومبیلەکە.

٧- لەگرنگترین ئەو خاڵانەی کە پێویستە ئاگاداری بیت لەکاتی وەرزی زستان و باراناویدا لێخوڕینە بەشێوەیەکی مامناوەند وە رەچاوکردنی دووری دڵنیایی لەنێوان ئوتومبیلەکان، لەبەرئەوەی بۆ وەستانی ئوتومبیلەکەت لەسەر زەوی تەڕ یان بەستوو پێویستت بە دووری زیاتر ئەبێت.

٨- شۆفێری بەڕێز رێنماییەکی تری گرنگ ئەوەیە کە لە وەرزی زستاندا ئاگاداری تانکی بەنزینەکەت بیت کە بڕی پێویستی تیادابێت، چونکە ئەگەری دروست بوونی رووداوی هاتوچۆ زیاد دەبێت لە زستان و بەستنی شەقامەکان و ئەمەش جەنجاڵی دروست دەکات و بڕێکی زۆرتری بەنزین بەکاردەبەیت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP