Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌سرور بارزانی و ئه‌ردۆگان كۆبوونه‌وه‌

کوردستان

بینراو 206

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌، له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌ بانگهێشتێكی فه‌رمی، كه‌ له‌ دوای ده‌ستبه‌كاربوونی له‌ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران پێی گه‌یشتووه‌، سه‌ردانی توركیای كرد و سه‌ره‌تاش له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ كۆبووه‌وه‌.

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا، ئه‌ردۆغان له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، پێشوازی له‌ مه‌سرور بارزانی كرد و ئێستاش له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد ئه‌مڕۆش سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.

لە سەردانەكه‌دا گفتوگۆ له‌ بارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP