Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە

کوردستان

بینراو 242

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئێوارەی ئەمڕۆ  مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی بەستنی کۆنگرە دەکات.

له‌تیف شێخ عومه‌ر وتەبێژی یەکێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند،" ئێوارەی ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی له ‌ماڵی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی كۆدەبێته‌وه‌".

وتەبێژی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد،" له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی كۆنگره‌دا مه‌كته‌بی سیاسی رۆژانه‌ كۆده‌بێته‌وه ‌و كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وچوارچێوه‌یه‌دایه ‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاساییه".

له‌تیف شێخ عومه‌ر ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لە کۆبوونەوەکەدا باس له‌به‌ره‌وپێشچوونی كاره‌كانی به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی دەکرێت و بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كرێت".

ئەمە لەکاتێکدایە وابڕیارە حەوتی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی ئەو حزبە ئەنجامبدرێت، کەماوەی نزیکی ١٠ ساڵە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کۆنگرەی ئەنجام نەداوە، هاوکات ئەگەری دواخستنی کۆنگرەش لە ئارادایە، بەڵام تا ئێستا ئەو هەواڵە پشتڕاستنەکراوەتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP