Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە نەخۆشخانەیەک هەشت پەرستار لەیەک کاتدا دووگیانن

هەمەرەنگ

بینراو 1127

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

لە حاڵەتێکی سەرسوڕهێنەردا بە رێکەوت لە نەخۆشخانەیەکدا لە شاری نیولندەن لە ویلایەتی کۆنێتیکت لە یەك کاتدا هەشت پەرستار دووگیانن.

 ماڵپەڕی روسیا تودەی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە،" لەم بارەیەشەوە باس لەوەکراوە، یەکێك لەو پەرستارانە منداڵی بووە، ئەوانی دیکە لە بەرواری جیاوازدا منداڵەکەیان دەبێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکردووە،" کە هەندێك لەو ژنە دووگیانانە رەگەزی منداڵەکەیان دەزانن، بەگشتی سێ کوڕ و سێ کچیان دەبێت، بەڵام دوانیان رەگەزی منداڵەکەیان نازانن".

کارمەندانی نەخۆشخانەکە دەڵێن، ئەگەر لەم نەخۆشخانەیەدا حەوت کارمەندی دیکە دووگیان ببێت ئەوا لە نەخۆشخانەکەدا ژمارەی پێوانەیی دەشکێندرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە لە رابردوودا حاڵەتی لەم جۆرە تۆمارکراوە لە نەخۆشخانەیەکی ویلایەتی ماین لە هەمان کاتدا نۆ پەرستار دووگیان بوون.



Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP