Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رۆحانی: بەیانیی رۆژی هەینی زانیومە نرخی بەنزین بەرزبووەتەوە

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 114

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆککۆماری ئێران لە نوێترین لێدوانیدا بێئاگایی خۆی لەکاتی گرانبوونی بەنزین راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات ئەویش وەک خەڵکی دیکە بەیانیی رۆژی هەینی زانیوێتی بەنزین گرانبووە.
 
حەسەن رووحانی سەرۆککۆماری ئێران لەمیانی سەردانێکی بۆ پارێزگای تەورێز رایگەیاند "من ئەم بابەتەم بە تەواوی بە وەزیری ناوخۆ و ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵات سپارد، ئەمە نزیک بە مانگێک بۆ ٤٠ رۆژ لەمەوبەر، گوتم هەر کات ئێوە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی وڵات پێتان باش بوو، بچن جێبەجێیبکەن، ئەو شەوەی کە جێبەجێبوو منیش نەمدەزانی ئەو هەفتەیەیە یان هەفتەی دواترە، چونکە گوتبووم بە منیش نەڵێن، هەر شەوێک کە گونجاو بوو جێبەجێیبکەن، منیش وەک ئێوە بەیانی هەینی بینیم نرخی بەنزین گۆڕاوە".
 
هاوکات پێشتر سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندبوو،" لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووری وڵات، سەرەتا لەگەڵ نوێنەرانی پەرلەمان رێککەوتوون کە نرخی بەنزین بەرزبکرێتەوە و دواتریش لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی دەزگای داد".
 
حەسەن رووحانی  ئەوەشی ختسووەتەڕوو،" ساڵی رابردوو عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران رایسپاردووە نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە، بەڵام خامنەیی رۆژێک دوای ناڕەزایەتییەکان لە کۆبوونەوەیەکەدا گوتی، شارەزاییەکی لەو بوارەدا نییە و تەنیا پشتیوانی لە بڕیاری بەرپرسانی ئاستبەرزی وڵات کردووە".

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی رابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزینەوە لە ١٥٠٠ تمەنەوە بۆ ٣٥٠٠ تمەن هاوڵاتیان چەند شارێک رژانە سەر شەقام و نارەزایەتیان دەربڕی، هاوکات گرژی ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران روویدا و بەو هۆیەوە تا ئێستا بەپێی ئامارەکان نزیکی ١٠٦ کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ کەسیش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP