Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی رادەستی پەرلەمان کردووە

عێراق

بینراو 231

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەینراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەست لەکارکێشانەوەی خۆمم پێشکەش بە پەرلەمانی عێراق کردووە

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان کردووە، پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو".

عەبدولمەهدی لە راگەیێندراوەکەیدا باسی لە  گوتاری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق کرد کە داوای لە پەرلەمانی عێراق کردبوو، ده‌ستوبرد بكه‌ن بۆ په‌سەندكردنی زنجیره‌یه‌ك یاسای تایبه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و بێگه‌رد، لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته‌ و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراكردن له‌ جێبه‌جێكردنی له‌ نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م بۆ پەرلەمانی عێراق به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌". 

سەرۆکوەزیران لەکۆتایشدا جەخت لەوەکردووەتەوە،" خوای گه‌وره‌ عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وه‌ك رووناكییه‌ك و چه‌ترێك بۆ سه‌ر هه‌موومان بهێڵێته‌وه‌. خوا پشتیوانمان بێت"

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP