Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سائیرون لەسەر بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

عێراق

بینراو 149

پێش 3 هەفتە

Alternate Text
+ -

فراکسیۆنی سائیرون لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، دەبێت سبەی پەرلەمان دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمهەدی پەسندبکات و داواش دەکەن حکومەتێکی تەکنۆکرات پێکبهێندرێت.

 

فراکسیۆنی سائیروون لە پەرلەمانی عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و داوادەکات،" کە سبەی شەممە پەرلەمان بۆ ئەم مەبەستە کۆببێتەوە و دەستلەکارکێشانەوەکەی عادل عەبدولمەهدی قبووڵ بکات".

 

لەراگەینراوەکەدا ئاماژەشیان بەوەکردووە" ئێمە لەگەڵ گوتاری مەرجەعیەتیدان و حکومەتێکی تەکنۆکرات و سەربەخۆمان دەوێت".

دوای ئەوەی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەشی پەرلەمان دەکات و گوتی "پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه‌ پێشنیاز كردبوو".

هاوکات بەهۆی بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆکوەزیران، لە بەغدا و چەند شارێکی دیکە خۆپیشاندەران ئاهەنگدەگێڕن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP