Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سەلیم شوشکەیی: شەڕی ناوخۆی شیعەکان ئەگەرێکی بەھێزە

عێراق

بینراو 134

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتارێکی کورد لە عێراق سەبارەت بە بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەئاسانی شوێنی پڕنەکرێتەوە شەڕی ناوخۆی شیعەکان ئەگەرێکی بەھێزە.

سەلیم شوشکەیی پەرلەمانتاری فرکسیۆنی کۆمەڵ لە عێراق لە پەیامێکیدا سەبارەت بە راگەیەنراوەکەی سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوەدەکات،" لەسەر داوایەکی ناڕاستەوخۆی مرجعیەتی باڵای شیعە دێت بەپێ مادەی ۸۱ لەدەستوری عێراق سەرۆک کۆماری کاروبارەکان رائەپەڕێنێ تاماوەی پانزە رۆژ داوا لە کوتلەی گەورەی ناو پەرلەمان دەکات کەسێک بەر بژێر بکەن بەپێ مادەی ۷٦ لەدەستوری عێراق".

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستووەتەڕوو،" لەگەڵ دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیران تەواوی وەزیرەکانی لەگەڵ دەڕۆن و شەرعیەتی یاساییان نامێنێ لەڕاستیدا عێراق دوای عادل ڕوو بەڕووی کارەساتی گەورە دەبێتەوە ئەگەر نەتوانرێ ئەم بۆ شاییانە بەزووی پڕکرێنەوە کەمن بەئاسانی نابینم وابەئاسانی شوێنی سەرۆک وەزیران پڕ بکرێتەوە شەڕی ناوخۆ لەناو شیعە ئەگەرێکی بەهیێزە".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دەستلەکارکێشانەوەی خۆم پێشکەش بە پەرەلەمانی عێراق دەکەم.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP