Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بڵێسە جەبار فەرمان: دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵک خوێنی ساردە و فیشەکی گەرمە

کوردستان

بینراو 212

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڵێسە جەبار فەرمان سەبارەت دۆخی ئێستای عێراقی لە پەیامێکیدا رایگەیاندوە، جاران رژێمی بەعس وشەی مخربی بەکار دەھێنا بەرانبەر ئەو کەسانەی داوای ئازادیان دەکرد،ئەمرۆ وشەی مندس دژی ئەوانە بەکار دەھێنرێت کە داوای ژیان دەکەن
 
پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بڵێسە جەبار فەرمان لە پەیامێکیدا لە فەیسبووک ئاماژەی بەوەکردووە،" جاران رژێمی بەعس وشەی مخربی بەکار دەھێنا بەرانبەر ئەو کەسانەی داوای ئازادیان دەکرد،ئەمرۆ وشەی 'مندس' دژی ئەوانە بەکار دەھێنرێت کە داوای ژیان دەکەن".

ئەو پەرەلەمنتارە باسی لەوەشکردووە،" دەموچاوەکان دەگۆڕێن بەڵام ھەمان بیرکردنەوەیە،وشەکان دەگۆرێن بەڵام ھەر ھەمان مانایە، سەردەم دەگۆڕێت و وڵات ھەر لە ھەمان شوێنی خۆیەتی، حکومەتەکان دەگۆڕێن بەڵام ھەر ھەمان سیستێمە". 

ئەوەشی خستووتەڕوو،" ناسنامەی وڵات مەلەکی بیت یاخود جمھوری، یاخود فیدراڵی، رەفتار ھەر رەفتار فاشییەتە، داوای ئازادی و ژیان ئێستا بێت یاخود ئەوکات ھەر بە دەستی دەرەکی و تێکدەر تومەتبار دەکرێن".

لەکۆتای پەیامەکەشیدا جەختی لەوەکردووەتەوە،" دەسەڵات بەرامبەر بە خەڵک خوێنی ساردە و فیشەکی گەرمە، داوای نان و ئازادی بەگولە وەڵام دەدەنەوە، سەردەمی گۆڕانکاری بەڵام ئەم وڵاتەش هەر بۆ دواوە وەردەگەڕێت،کەواتە کێشەکان نەبوونی سیستەمە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP