Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هەڵبژاردنی مەڵبەندەکانی یەکێتی دوادەخرێت

کوردستان

بینراو 964

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی ئەو زانیارانەی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە ئەگەری هەیە هەڵبژاردنی مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتیمانی دوابخرێت.

 

وابڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ مەڵبەندەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بکرێت، بەڵام پێی ئە زانیاریانەی کە دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەتووە ئەو هەڵبژاردنانە لەکاتی خۆی ئەنجامنادرێت و دوادەخرێت بۆ کاتێکی نادیار.


بریار رەشید وتەبێژی دەزگای ھەڵبژاردنی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بەتۆڕی میدیایی راگەیاند،" دەرئەنجامی کۆبونەوە ئاسایی و کارە رۆژانەییەکانی مەکتەبی سیاسی سەبارەت بە پرسی کۆنگرە و عێراق وهەرێم، لە دوێنێ وە هەڵمەتێکی چەواشەکارانە لەسەریەکێتی نیشتیمانی کوردستان دروست بوە و پەیجە گوماناوییەکانی تۆڕەکۆمەڵایتیەکان و کەناڵەکانی راگەیاندن کەچاویان بەم کەرنەڤاڵە سەرکەوتنەی یەکێتی هەڵنایەت ، بەڕاست وچەپدا کەوتونەتە دژایەتی یەکێتی".

وتەبێژی هەڵبژاردنی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکرد" ئەمە لەکاتێکدایە قۆناغی یەکەمی کۆنفرانسی کۆمیتەکان و مەکتەبەکانیش بەشێوەی کەرنەڤاڵێکی سەرکەوتوانە بەڕیوەچوو بەڕێگاوەشین بەرەو کەرنەڤاڵی سەرکەوتنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و لەوێشەوە بەرەوکۆنگرەیەکی سەرکەوتوی بەهێزکردنەوە و نوێکردنەوەی یەکێتی". 

لەکۆتایشدا ئەوەی خستەڕوو،" بۆیە لێرەوە دڵنیایی تەواو دەدەینە تەواوی هەڤاڵانمان کە مەکتەبی سیاسی، کۆمیتەی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی ناوەندی  پاڵپشتی ئەم پرۆسە گرنگ وچارەنوسسازەی یەکێتین".

 

ئەمە لەکاتێکدایە وابڕیارە حەوتی کانوونی یەکەم کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی ئەنجامبدەرێ کە نزیکی ١٠ ساڵە گۆنگرەی ئەو حزبە ئەنجامنەدراوە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕانکاریەکای بەرچاو لە ناوخۆی ئەو حزبەدا رووبدات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP