Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فشاری زۆرینەی کادران مەکتەبی سیاسی یەکێتی ناچارکرد کۆنگرە دوانەخات

کوردستان

بینراو 2134

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی بینەر پاش سێ کاتژمێر کۆبوونەوەی چڕوپڕ لە ماڵی کۆسرەت رەسوڵ جێگری یەکەمی سکرتێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە لە ژێر فشاری راگەیاندن و کادرانی یەکێتیدا بڕیاریدا کە کۆنگرە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت و دوانەخرێت

هەر بە پێی زانیارییەکان، ئاراستەیەک لە نێو مەکتەبی سیاسی بۆچوونیان وابوو چەند رۆژێک هەڵبژاردنی مەڵبەندەکان دوابخرێت، بەکۆی دەنگیش پێشنیارەکە پەسەندکرا

ئەنجامدانی کۆنگرە لەکاتی خۆیدا ئەنجامی ئەو فشارانەبوو کە لەنێو یەکێتیدا سووربوو لەسەر ئەنجامدانی کۆنگرە لەکاتی خۆیدا و مەکتەبی سیاسی ناچارکرد ئەو بڕیارە بدات

ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە حەوتی کانوونی دووەمی ئەمساڵ یەکێتی کۆنگرەی چوارەمینی خۆی ببەستێت

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP