Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

به‌رپرسێكی یه‌كێتی: داعش هێرشه‌كه‌ی گوڵه‌جۆی ئه‌نجامداوه‌

کوردستان

بینراو 85

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەهۆى سەختى برینەکەیەوە بەرەبەیانى ئەمڕۆ سمکۆ عەلى بەرێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆی گەرمیان شەهیدبوو.

 شەوى رابردوو موشەک ئاڕاستەى ناحیەى کوڵەجۆى سنورى قەزاى کفرى کران و بەهۆیەوە بەڕێوەبەرى بنکەى ئاسایشى کوڵەجۆ دواى برینداربوونى بە سەختى رەوانەى نەخۆشخانەى شار لە سلێمانى کرا و بەرەبەیانى ئەمڕۆ گیانى لەدەستدا، هاوکات دوو کارمەندى ئاسایش شەهیدبوون.

خه‌لیل خوداداد به‌رپرسی كۆمیته‌ی یه‌كێتی له‌ جه‌له‌ولا به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، لە کاتى دەرچوونى هێزەکانى ئاسایشى سنورەکە بۆلێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بۆمبێکى چێنراو بە ئۆتۆمبێلەکانى ئەو هێزانەدا تەقیوەنەتەوە لەوکاتەشدا، بەچەکى جۆرى قەناص تەقە لە هێزەکانى ئاسایش کراوە و پێنج کارمەندى ئاسایش و دوو منداڵ و ژنێکیش بریندارن.

وتیشی، بەهۆى دزەکردنى چەکدارانى داعش بۆناو ناحیەى کوڵەجۆ توانیویانە ئەو بۆمبە بچێنن ودوو موشەکەکەش ئاڕاستەى دەوروبەرى ناحیەکە بکەن.
 
روونیشیكرده‌وه‌، دارستانێكی فراوان بوونی هه‌یه‌ و بوه‌ته‌ شوێنی حه‌شارگه‌ بۆ داعشه‌كان.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP