Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

هاتوچۆ لەسەر گۆڕانکاریی سزای کامێراکان روونکردنەوە دەدات

کوردستان

بینراو 632

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -



 بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ئەوەی كە گۆڕانكاریی لە سزا داراییەكانی كامێراكانی تۆماركردنی خێرایی و خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود كراوە بەباشمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بڵاو بكەینەوە.

بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی بینەر کەوتووە، رایگەیاند، "بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی هەرێم هیچ گۆڕانكارییەكی لە سزا داراییەكانی كامێراكانی دیاریكردنی خێراییدا نەكردووە".

رونیشیکردووەتەوە، "بەهەمان ئەو بڕیارە كاردەكرێت كە پێشتر هەبووە و ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبوونەتەوە دوورن لە راستییەوە".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژ بەوش کراوە، "سەبارەت بە گۆڕانكاری لە خێراییەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود، پێتان را دەگەیەنین كە خێرایی شەقامی بازنەیی مەلیك محمود ٦٠ كلم/ كاتژمێرێكدا و تەنها نزیك لە ترافیك لایتی پەڕینەوەكان خێراییەكان كراوە بە ٥٠كلم / كاتژمێرێكدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP