Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پارتی: تا ئێستا هه‌ڵوێستی خۆمان له‌باره‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی مه‌هدی رانه‌گه‌یاندوه‌

عێراق

بینراو 66

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق روونیكرده‌وه‌،، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر داوای مەرجەعیەت دەستی لە كار كێشاوەتەوە وتیشی، "  لە كاتی خۆیدا هەڵوێستمان دەبێت".
 پەرلەمانتارێكیش رایدەگەیەنێت، بڕیارە  پەرلەمان دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیران بخاتە بەرنامەی كارەوە و سوننە و شیعەش رێككەوتوون كە دەستلەكاركێشانەوەكە پەسەند بكەن.

ڤیان سەبری، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگه‌یاندوه‌، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەسەر داوای مەرجەعیەتی شیعەكان دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی پەرلەمان كردووە و پەرلەمانیش بڕیاری لەسەر دەدات، كە قبوڵی دەكەن یاخود ڕەتی دەكەنەوە.

سەبری وتیشی، تاوەكو ئێستا هەڵوێستی خۆمان ڕانەگەیاندووە و لەكاتی خۆیدا ئێمەش هەڵوێستی خۆمان رادەگەیەنین.

لای خۆشیەوە، شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی وتی، بڕیارە سبەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بخرێتە بەرنامەی كارەوە و سوننە و شیعەش رێككەوتوون كە ئەو دەستلەكاركێشانەوەیە قبوڵ بكەن.

ئه‌كه‌ له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ سەرۆكوەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدی، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP