Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

شاژنی بەریتانیا دەستبەرداری تەختی شاهانەیی دەبێت بۆ شازادە چارلز

جیهان

بینراو 349

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

شاژنە ئەلیزابێسی دووەمی  دەستبەرداری  تەختی شاهانەیەکەی دەبێت بۆ شازادە چارلزی كوڕی.

 رۆژنامەی زەسەن  بەریتانی بڵاویكردەوە، شاژنە ئەلیزابێسی دووەم دەسەڵەتەکانی خۆی رادەستی  شازادە چارلزی كوڕی و شازادەی جێنشینی شانشینی یەكگرتوو دەکات لەماوەى ١٨مانگى داهاتوودا،  دوای ساڵ و نیوێكی تر، شاژنە ئەلیزابیس لە ئاهەنگی ٩٥ ساڵەی لەدایكبوونیدا بەشێوەیەكی فەرمی دەستدەكات بەگواستنەوەی دەسەڵاتەكانی بۆ شازادە چارلز.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە،  ئامادەكردنەوەی پەرلەمان دەبێت لەكاتێكدا قۆناغ بە قۆناغ شاژنە ئەلیزابیس بەشداربوونی لە ئاهەنگەكانی پێشوازی كەمدەكاتەوە، لەهەمان كاتیشدا شازادە چارلز دەستی كردووە بە گەشتی دەرەوە، لەراستیشدا شازادە چارلز دەسەڵاتەكانی شازادەی جێنشینی هەیە .

ئەمەلەکاتێکدایە، شاژنە ئێلیزابێسی دووەم لە ٢١ی نیسانی ١٩٢٦ لە دایک بووە و لە ساڵی ١٩٥٦ەوە لە دوای مردنی باوکی بووە بە شاژنی بەریتانیا ٦٧ ساڵە شاژنی ئەو وڵاتەیە و لە مێژووی بەریتانیاشدا درێژترین ماوەى فەرمانڕەواییە .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP