Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مه‌لا به‌ختیار پێش كۆنگره‌ جارێكی دیكه‌ وه‌ك لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی حزبه‌كه‌ی ده‌ركه‌وت

کوردستان

بینراو 244

7 رۆژ پێش ئێستا

Alternate Text
+ -

مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا له‌ كه‌ناڵی رووداو وه‌ك لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی یه‌كێتی ده‌ركه‌وت كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ هیچ كاتێك به‌و پۆسته‌وه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و به‌شداری هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی حزبه‌كه‌ی نه‌كردوه‌.

له‌ چاپه‌كه‌وتنه‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاشكرایكرد، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌كته‌رانی كه‌ پێشتر دوورخراونه‌ته‌وه‌ به‌ دوورده‌زانێت و دەبوایە عادل عەبدولمەهدی شەش مانگ لەمەوبەر وازیبهێنایە چونکە کابیەنەکەی بەدڵی خۆی دروستنەکرد.

 

وتیشی، حكومه‌تی عێراق حكومه‌تێكی هه‌ڵوه‌شاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ی هایه‌تی ته‌نها پاره‌یه‌. 

 

مه‌لا به‌ختیار له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌، دڵنیانیم كۆنگره‌ له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامده‌درێت یاخود نا و ئاماده‌كاریی ته‌واونه‌كراوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌كانی یه‌كێتی له‌ سه‌دا٩٠ سه‌ركه‌وتووبوو به‌ڵام له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ كۆنگره‌  تا ئێستا پاره‌ رشتن هه‌یه‌.

 

وتیشی: پارە بۆ كڕینی ویژانی ئەندامانی یەكێتی دەدرێت، رەتیشكردەوە ئەو ترسی لە كۆنگرە هەبێت و وتی: هیچ كات لە كۆنفرانس و كۆنگرەی یەكێتی ترسم نەبووە.

 

جه‌ختیكرده‌وه‌، له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێی مه‌كته‌بی سیاسی، به‌شێك له‌ ئه‌ندامان پێیان باشبووه‌ به‌هۆی ناله‌باری بارودۆخی عێراقه‌وه‌ كۆنگره‌ دوابخرێت.

ئاشكراشیكرد لەناو مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا كەسانێك پێیانوایە باشتروایە كۆنگرە دوابخرێت بەهۆی دۆخی عێراق و تەنانەت دۆخی یەكێتی، وتیشی، بەداخەوە كەسانێك ئێستا پارە دەدەن بۆ كڕینی ویژدانی كادرانی یەكێتی.

لەبارەی كەسی یەكەمیش لەناو یەكێتیدا مەلا بەختیار وتی، من هەرگیز لەگەڵ ئەوە نیم سەرۆك لەناو یەكێتیدا هەبێت، دژی ئەوەشم سكرتێری یەكێتی بەتەوافوق دابنرێت، لەگەڵ ئەوەم ناوەندی رابەرایەتیكردن لەناو یەكێتی پێكبهێنرێت.

لەبەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكەیدا، ئاماژەی بەوەكرد، لەگەڵ لێكتێگەیشتنم بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناو یەكێتی و بردنی پێشنیازەكان بۆ ناو كۆنگرە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوەدانیم تەوافوق لەسەر سەپاندنی كەس و لیست بكرێت و بهێنرێـتە ناو كۆنگرە لەوێش بسەپێنرێت.


مەلا بەختیار، وتیشی : ویژدانم لای كێلەكەی مام جەلال و عەقڵ و مێژووی مام جەلالە، بۆیە لەم كۆنگرەیەشدا بەشێك دەبم لەچارەسەری كێشەكان و لەگەڵ هیچ كەسێك نابم دژی كەسێكی دیكە، زیخێكیش ناخەمە ناو كانیاوی یەكێتی و ئامادەنیم لەناو گۆڕەكەیدا هیچ زیانێك بە مام جەلال و ماڵی مام جەلال بگەیەنم.


لەبارە ناسنامەی یەكێتی و ئایدیۆلۆژیەتی یەكێتیەوە، مەلا بەختیار، راگەیاند: یەكێتی وەكو حزبێكی سۆشیال دیموكرات، دەبێت ململانێیەكی گەورە لەسەر دژایەتی گەندەڵی و بەدیهێنانی دادپەرەوەری و مافی ژنان بكات، ئەمانەش بە كۆنگرەیەكی سەركەوتوو دەكرێت و دەبێت ئەوانەی سەركردایەتی یەكێتی دەكەن لەدوای كۆنگرە، ئەم ململانێیە بكەن، ئەگەر نا یەكێتی كێشەكانی زیاتر دەبێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP