Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عێراق... پەرلەمان چارەنوسی عەبدولمەهەدی یەکلایی دەکاتەوە

عێراق

بینراو 136

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لە فڕاکسیۆنی یەکێتی رایدەگەیەنێت، سبەینێ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە تەوەرەکانیش بریتی دەبێت لە دەنگدان لەسەر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەدی، سەرۆکوەزیرانی ئێستا و بەخشینی لە پۆستەکەی، دەبێت لەماوەی دوو هەفتەدا جێگرەوەی سەرۆک وەزیران پێشکەشی پەرلەمان بکرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی فڕاکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هەنگاوەکانی دوای راگەیاندنی دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "بڕیارە سبەینێ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بدات، بەڵام نازانین عەبدولمەهەدی ئامادەیە سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر بکات یان داوای بەخشین لەو پۆستەش دەکات".

روونیشیکردەوە، "ئەگەر عادل عەبدولمەدی داوای بەخشین لە پۆستەکەی بکات، ئەوا دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیران بۆ سەرۆککۆمار دەگوازرێتەوە و لایەنە سیاسییەکان لە ماوەی ١٥ رۆژدا پێویستە ناوی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو پێشکەشی پەرلەمان بکەن بۆ دەنگدان لەسەری، ئەویش لە ماوەی مانگێکدا پێویستە کابینەی حکومەتەکەی بخاتە بەردەم پەرلەمان.

بەپێی دەستوری عێراق دوای دەستلەكاركیشانەوەكەی عادل عەبدولمەهدی بەپێی ماددەی (٨١) هەمو دەسەڵاتەكانی سەرۆكوەزیران بۆ سەرۆككۆمار دەگوازرێتەوە و حكومەت دەبێت بە حكومەتێكی كاربەڕێكەر، هەروەها لە بڕگەی (دووەم)ی ماددەی (٨١)ی دەستوردا هاتووە، "ئەگەر حاڵەتی بڕگەی یەكەم بەدیهات (واتە پۆستی سەرۆكوەزیران چۆڵبوو)، سەرۆككۆمار هەڵدەستێت بە كاندیدكردنی كەسێكی تر بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەت لەماوەیەكدا كە لە (١٥) رۆژ زیاتر نەبێت".

دیاریكردنی سەرۆک وەزیران لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە، هەروەها لە ماوەی ٣٠ رۆژدا سەرۆکی حکومەت كاندیدی وەزارەتەكان و بەرنامەی حكومەتەكەی دەخاتە بەردەم پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی و پەرلەمان بە زۆرینەی رەها (٥٠+١) دەنگ بە وەزیرەكان دەدات. 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP