Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: له‌گه‌ڵ هه‌رشتێكداین بۆ خه‌ڵكی عێراق باشبێت

کوردستان

بینراو 71

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جوتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ عێراق ده‌گوزه‌رێ و ئه‌گه‌ره‌كانی هه‌مواركردنی ده‌ستوور رایگه‌یاند، "هه‌رچی بۆ خه‌ڵكی عێراق باش بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین، به‌ڵام هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه‌ و له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور پێیوایه‌ له‌م ده‌ستووره‌ی ئێستای عێراق باشتر نانووسرێت و پێویسته‌ ره‌چاوی ته‌وافوق و مافه‌كانی كورد بكرێت، هه‌ر پێشهات و گۆڕانكارییه‌كیش بێته‌ پێشه‌وه‌ دیراسه‌ی ده‌كه‌ین".

له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش وتی، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و رێككه‌وتنه‌ له‌سه‌ر پرسه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقدا و بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێكبكه‌وین".

رونیشیكرده‌وه‌: له‌ماوه‌ى رابوردوودا له‌گه‌ڵ حكومه‌تى به‌غدا گه‌یشتووین به‌ "چه‌ند هه‌نگاوى زۆر باش و خاڵى هاوبه‌ش"، پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ له‌ وه‌زاره‌تى دارایى و ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه‌.

ئه‌وه‌شى وت: ده‌رباره‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌ هێشتا گه‌شبینین و له‌م چه‌ند رۆژه‌ى داهاتووشدا هه‌ڵوێسته‌كه‌ روون ده‌بێته‌وه‌.

وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى دوپاتكرده‌وه‌: تائێستا هه‌ر له‌ چوارچێوه‌یه‌ى رێككه‌وتنه‌كه‌یدا و به‌رده‌وامین و هه‌ر پێشهاتێكیش هه‌بێت هه‌ڵوێستمان ده‌بێت.

دوێنى هه‌ینى  وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران، عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP