Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەڤیدیۆ... كچێكی ئێزدی له‌به‌رده‌م ئه‌و داعشه‌ی ده‌ستدرێژی کردووەتە سەر دەبوورێتەوە

کوردستان

بینراو 1629

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


له‌ دیمه‌نێكی ناخ هەژێندا كچێكی ئێزدی دوای تێپەربوونی پێنج ساڵ، له‌ به‌رنامه‌یه‌كدا رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كداره‌ داعشه‌ ده‌بێته‌وه‌ كه‌ ده‌ستدرێژی كردووەته‌ سه‌ری.

ئه‌شواق كچێكی ئێزدی خه‌ڵكی خانیسۆڕه‌، ئەو کاتەی دەڕفێنرێت و دەستدرێژی دەکرێتە سەر لەلایەن داعشەوە تەمەنی ١٤ ساڵ دەبێت، لە دوای پێنج ساڵ روبەرووی ئەو داعشە دەبێتەوە كه‌ چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی كردووەته‌ سه‌ر و به‌ هاوار پێی ده‌ڵێت، "تۆ ژیانی منت وێران كرد".

كچه‌كه‌ له‌ ماوه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا کە بانگهێشت کراوە بە داعشەکە ده‌ڵێت، "سه‌رت هه‌ڵبڕه‌، بۆچی ئه‌مه‌ت به‌رامبه‌ر من كرد؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێزدیم؟ من تەمەنم تەنیا ١٤ ساڵ بوو، ئه‌گه‌ر تۆزێك هه‌ست و سۆزت تێدا بوایه‌ نه‌تده‌توانی ئه‌و كاره‌ بكه‌یت، من له‌ ته‌مه‌نی كچه‌كه‌تدا بووم، له‌ پاش هه‌موو قسه‌كانی كچه‌كه‌ ده‌بورێته‌.


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP