Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەشیر حەداد: پێویستە هەرێم لەکاتی هەمواری دەستوردا داوای زەمانەت بکات

کوردستان

بینراو 85

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە کاتی هەموارکردنەوەی دەستوری عێراقدا پێویستە هەرێمی کوردستان داوای زەمانەت بکات و جێگرەوەی بۆ داخوازیی لایەنەکانی عێراق لە کوردستان هەبێت.

 

بەشیر حەداد، جێگری دوەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پانێڵی "هەموارکردنەوەی دەستوری عێراق" لە سلێمانی رایگەیاند، "کورد پێویستە جێگرەوەی بۆ داخوازی لایەنە عێراقییەکان لە کاتی هەمواری دەستوری هەبێت، بۆ نمونە ئەگەر لایەنەکان داوای سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ عێراق بکات، هەرێمی کوردستان دەتوانێت داوای گۆڕینی پەیوەندییەکانی لە فیدڕاڵیەوە بۆ کۆنفیدڕاڵی بکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کاتێک کورد لەناوخۆیدا کێشەی هەبوبێت، بەغدا توانیویەتی داواکارییەکانی بەسەردا کوردا بسەپێنێت، بە پێچەوانەشەوە هەر کاتێک کورد یەک دەنگ بو بێت توانیویەتی مافەکانی خۆی بپارێزێت.

پێشوتریش خالید شوانی، سەرۆکی شاندنی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە پانێلەکەدا رایگەیاند، هەندێک لایەنی سیاسی عێراق دەیانەوێت کێشەکانی ئێستای خەڵکی بخەنە ئەستۆی دەستور و ناکرێت لە هەمواکردنەوەی دەستوردا پەلە بکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP